This site uses cookies to store information on your computer. I'm fine with this Cookie information

Festive Opening Hours

Please note we will not be open during the public holidays, 25 & 26 Dec and 1 & 2 Jan.

On 24 & 31 Dec we will close early, with last appointments at 3pm and buildings across our sites closed at 4pm. 

Due to staffing, we are unable to provide at home postal STI kits during this time. You can still book a regular STI testing appointment here.

What is a Coil?

لەولەب دانان لە رەحمدا بۆ رێگریکردن لە دووگیان بوون چیە؟

 دوو جۆر لە لەولەب دانان بۆ رێگریکردن لە دووگیان بوون هەیە کە یەکێکیان رژاندنی هۆرمۆنە بۆناو رەحم (IUS) و بژاردەکەی دیکەیان ناهۆرمۆنیە (IUD). هەردووکیان بەزۆری ئاماژەن بەدانانی 'لەولەب'.

لەولەب میتۆدێکی زۆر کاریگەری قابیلی پێچەوانەکردنەوەی دژەدووگیانبوونە (کە رێژەی بەتەنها 8 لە 1000 سەرنەگرتنی هەیە)، کە دەکرێت بۆ ماوەی 5-10 ساڵ بخایەنێت کە ئەوەش پشت دەبەستێت بە جۆرەکەی. ئامرازێکی پلاستیکی بچووکی لە شێوە پیتی T یە کە دەخرێتە ناو رەحمتەوە لە لایەن تایبەتمەندێکی راهێنانپێکراو. هەرکاتێک کە لەولەبەکەت بۆ دانرا ئیدی پێویستە ناکات کە بیری لێبکەیتەوە هەر رۆژێک یاخود هەرکاتێک کە سێکس بکەیت.

لە نۆرینگە تاووتوێی بژاردەکانت لەگەڵدا دەکەین و ئەوە چێک دەکەین کە لەولەب میتۆدێکی گونجاوە بۆ دژەدووگیانبوونت.

 

بەرلەوەی لەولەبەکە دانرێت

بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە کەئێمە دەتوانین بەشێوەیەکی سەلامەت لەولەبەکەت بۆ دابنێین ئەوە گرنگە کە:

خۆت بەدووربگریت لە سێکسکردنی نەپارێزراو لەپاش دوایین سووڕی مانگانەتەوە. ئەمە مانای وایە کە کۆندۆم بەشێوەیەکی بەردەوام و راست بەکاربهێنیت یاخود شێوەیەکی دیکەی متمانەپێکراوی رێگریکردن لەدووگیانبوون لەڕێی وەرگرتنی هۆرمۆنەوە هەروەک حەبی تێکەڵاو و لەزگە یاخود ئەنگوستیلە و حەبی بەتەنها لەخۆگری هۆرمۆنی پرۆجێستۆجین و دەرزی یاخود چاندن.

ئەگەر سووڕی مانگانەت رێکوپێک نیە ئەوا دەبێت دژەدووگیانبوونی کاریگەر بەکاربهێنیت یاخود خۆت لە سێکسکردن بەدووربگریت بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی 3 هەفتە بەرلەوەی کە لەولەبت بۆدابنرێت.

لە وادەکە بۆ دانانی لەولەب

لەپاش چێککردن لە پرسگە، لەلایەن پزیشکێک یاخود پەرستارێکەوە بانگ دەکرێیت بۆ نۆرینگەکە. ئەوان قسەت بۆ دەکەن سەبارەت بە بژاردەکان و چێکی ئەوە دەکەن کە ئەمە میتۆدێکی گونجاوی دژەدووگیانبوونە بۆتۆ. پرسیارت لێدەکەن سەبارەت بەهەر نەخۆشیەک یاخود نەشتەرگەریەک کە تۆ یاخود خێزانەکەت رەنگە هەتبووبێت. هەروەها باسی تەندروستی سێکسی و سۆنەری رەحمت بۆدەکەن.

ئەگەر گونجاو بێت ئەوان دەتوانن لەولەبت بۆ دانێن لەکاتی وادەکەتدا. وادەکە بەگشتی ماوەی 30 خولەک دەخایەنێت.

هێنانی منداڵ بۆ وادەکەت

هەمیشە منداڵان رێگەیان پێنادرێت کە لەگەڵتدا بێن بۆ وادەکە. ئەمە لەبەرئەوەی کە هەمیشە سەلامەت نیە کە منداڵ لە ژووری نۆرینگەکە بێت. دەتوانیت کەسێکی پێگەیشتوو لەگەڵ خۆت بهێنیت بۆ Sandyford بۆ ئەوەی ئاگای لە منداڵەکانت بێت کاتێک تۆ دەچیتە لای وادەکەت چونکە شوێنی بایەخدان بەمنداڵانمان نیە. ئەگەر منداڵت هێنا لەگەڵ خۆت بەبێ ئەوەی کەسێکی پێگەیشتووی دیکە لەگەڵت بێت ئەوا پزیشکەکە رەنگە بڕیاری رێکخستنی وادەیەکی تربکات.

لەپاش ئەوەی کە لەولەبت بۆ دادەنرێت

لەپاش ئەوەی کە لەولەبت بۆ دادەنرێت پزیشکەکە یاخود پەرستارەکە فێرت دەکات چۆن تەقەڵەکان هەست پێبکەیت و چێکیان بکەیتەوە کە هێشتا لەجێی خۆیان بن. ئەوە گرنگە کە چێکی لەولەبەکەت بکەیت تابزانی کە لەجێی خۆیەتی بۆ چەند جارێکی کەم لە مانگی یەکەمدا و پاشان لەپاش هەر سووڕێکی مانگانە یاخود ناوبەناو.

زۆر لەوەنیە کە لەولەبەکەت بێتەدەرەوە، بەڵام ئەگەر هەستت بە تەقەڵەکان نەکرد یاخود ئەگەر هەستت کرد کەلەولەبەکە جوڵاوە ئەوا رەنگە بەباشی پارێزراونەبیت لە دووگیان بوون.

یەکسەر تەلەفۆن بکە بۆ Sandyford بەم ژمارەیە 0141 211 8130 ئەگەر لاتوایە کە لەولەبەکەت جوڵاوە و کەوتوە یاخود ئازار و خوێنبەربوونت هەیە.

دژەدووگیان بوونی زیاتر بەکاربهێنە، وەک کۆندۆم تائەو کاتەی کە لەولەبەکەت چێک دەکرێتەوە.

ئەگەر بەم دواییانە سێکست کردبوو، رەنگە پێویستت بێت کە Community Languages - Emergency Contraception (sandyford.scot) بەکاربهێنیت

وەرگێڕ

دەتوانیت داوای وەرگێڕێک بکەیت تاوەکو ئامادەی وادەکەت بێت. پێمان بڵێ چ زمانێک و چ دایەلێکتێکت پێویستە کاتێک کە وادەکەت دادەنێیت و ئێمە ئەوەت بۆ رێکدەخەین.

ستافی Sandyford رێگەپێدراونین کە هیچ یەکێک لە خێزانەکەت یاخود هاوڕێکانت وەک وەرگێڕ بەکاربهێنن.

تایبەتیبوون و نهێنێبوون

هەرچی شتێک تۆ دەیڵێیت بە تایبەتی و نهێنی دەپارێزرێت. وەرگێڕەکان بۆ NHS Greater Glasgow and Clyde کاردەکەن. ئەوانیش دەبێت پابەندی هەمان رێکاری توندبن سەبارەت بە تایبەتیبوون و نهێنیبوون کە هەموو پزیشکەکان و پەرستارەکان و راوێژکارەکان هەموو کارگەرەکانی دیکەی تەندروستی دەگرێتەوە. وەرگێڕەکان رێگەیان پێ نەدراوە کە هیچ شتێک دەربارەی ئەوەی روویداوە لە وادەکەتدا بەهیچ کەس بڵێن یاخود ئەوەی کە لەبارەیانەوە قسەکراوە لەکاتی وادەکەتدا.