This site uses cookies to store information on your computer. I'm fine with this Cookie information

چاندنی دژەدووگیانبوون چیە؟

چاندنی دژەدووگیانبوون لولەکێکی تەنکە کە دەخرێتە ژێر پێستی قۆڵتەوە. لەلایەن تایبەتمەندی بەتایبەتی راهێنان وەرگرتوو دەکرێت. هەرکاتێک چاندکە جێگیرکرا، ئیدی لەسەرت نیە بیربکەیتەوە دەربارەی هەر رۆژێک یاخود هەر کاتێک سێکس بکەیت. 

 

چاندنی دژەدووگیانبوون میتۆدێکی زۆر کاریگەری دژە دووگیانبوونە (کە رێژەی سەرنەکەوتنی 5 لەهەر 10,000 حاڵەتە) کە بۆ ماوەی 3 ساڵ دەخایەنێت. 

 

چاندنەکە هۆرمۆنێکی تیادایە کە پێی دەوترێت پرۆگێستۆجین، کە بەهێواشی تێکەڵ بەجەستەت دەبێت. ئەمە وادەکات لە هێلکەدانت کە هێلکە دەرنەکات (هێلکەدەرکردن) و لینجی ناو رەحمت توند دەکات و دیواری رەحم تەنک دەکات. ئەمە وادەکات کە قورس بێت بۆ سپێرم تاوەکو بچێتە رەحمتەوە و کەمتریش لەوە دەبێت کە رەحمت هێلکەی پیتێنراو وەرگرێت.  

 

لە وادەی دانانی چاندنەکەدا 

لەپاش چێک کردنەوە لە پرسگە، لەلایەن پزیشکێک یاخود پەرستارێکەوە بانگ دەکرێیت بۆ ناو نۆرینگەکە. ئەوان قسەت بۆ دەکەن سەبارەت بە بژاردەکانت و ئەوە چێک دەکەن کە چاندنەکە میتۆدێکی گونجاوە بۆ دژە دووگیان بوون بۆت. 

ئەوان پرسیارت لێدەکەن سەبارەت بە هەر نەخۆشیەک یاخود نەشتەرگەریەک کە تۆ یاخود خێزانەکەت هەیبووبێت. هەروەها تاوتوێی تەندروستی سێکسی لەگەڵ تۆدا دەکەن و تاووتوێی سۆنەری ناو رەحمیشت دەکەن لەگەڵ تۆدا. 

ئەگەر گونجاو بێت ئەوان دەتوانن چاندنەکە ئەنجام بدەن بۆت لەکاتی وادەکەتدا. وادەکەت بەگشتی 30 خولەک دەخایەنێت. 

هێنانی منداڵ بۆ وادەکەت 

هەمیشە منداڵان رێگەیان پێنادرێت کە لەگەڵتدا بێن بۆ وادەکە. ئەمە لەبەرئەوەی کە هەمیشە سەلامەت نیە کە منداڵ لە ژووری نۆرینگەکە بێت. دەتوانیت کەسێکی پێگەیشتوو لەگەڵ خۆت بهێنیت بۆ Sandyford بۆ ئەوەی ئاگای لە منداڵەکانت بێت کاتێک دەچیتە لای وادەکەت چونکە شوێنی بایەخدان بەمنداڵانمان نیە. ئەگەر منداڵت هێنا لەگەڵ خۆت بەبێ ئەوەی کەسێکی پێگەیشتووی دیکە لەگەڵت بێت ئەوا پزیشکەکە رەنگە بڕیاری رێکخستنی وادەیەکی تربکات. 

لەپاش ئەوەی کە چاندنەکە جێگیر دەکرێت 

هیچ بەدواداچوونی رۆتینی ناکرێت بەڵام بۆ باسکردنی کێشە و گرفت یاخود بۆ هەر زانیاریەکی زیاتر پەیوەندی بکە بە Sandyford بەژمارە 0141 211 8130 و داوای قسەکردن بکە لەگەڵ پەرستارێکدا. 

ئەو بەرگە پێوەنوساوەی کە ئەمسەروئەوسەری پێستت پێکەوە دەبەستێتەوە پێی دەوترێت لەزگە. تکایە بەرگی پاکژکەرەوە بپارێزە و باندجەکەی بۆت بەستراوە تاماوەی 48 کاژێر بهێڵەوە تاوەکو رێگەبگریت لە تووشبوون بە بەکتریا و خوێنبەربوون و ئاوسان کەمکەیتەوە. 

لەپاش 48 کاژێر باندجەکە و بەرگی پاکژکردنەوە لابەرە. لەزگەکەش بە نەرمی لابەرە بەوەی کە تەڕی بکەیت بە ئاو. رایمەکێشە. 

ئەو بەشەی قۆڵت بەپاکی و وشکی بپارێزە و بگەڕێ بۆ هەر نیشانەیەکی هەوکردنی مەوزوعی بۆ نمونە ئاوسان و سووربوونەوە و دەردانی  رەنگ سەوز و بۆگەن لەشوێنەکە.  

 

ئازاری زۆر و رەقبوونی شوێنی برینەکە و گەرمی لەدەوری برینەکە یاخود تا. 

ئەگەر نیشانەی هەوکردنت هەبوو تکایە یەکەمجار راوێژبکە بە پزیشکی گشتی G.P.. هەرکاتێک کە برینەکەت ساڕێژبوو بزانە ئەگەر هەست بکەیت بەچاندنەکە. 

پەیوەندی بکە بە Sandyford یاخود پزیشکی گشتی ئەگەر نەتتوانی هەست بە چاندنەکە بکەیت. 

 

چاندنی دژەدووگیانبوون پێویستە هەر 3 ساڵ جارێک بگۆڕێت. 

 

وەرگێڕ  

دەتوانیت داوای وەرگێڕێک بکەیت تاوەکو ئامادەی وادەکەت بێت. پێمان بڵێ چ زمانێک و چ دایەلێکتێکت پێویستە کاتێک کە وادەکەت دادەنێیت و ئێمە ئەوەت بۆ رێکدەخەین. 

ستافی Sandyford رێگەپێدراونین کە هیچ یەکێک لە خێزانەکەت یاخود هاوڕێکانت وەک وەرگێڕ بەکاربهێنن. 

 

تایبەتیبوون و نهێنێبوون 

هەرچی شتێک تۆ دەیڵێیت بە تایبەتی و نهێنی دەپارێزرێت. وەرگێڕەکان بۆ NHS Greater Glasgow and Clyde کاردەکەن. ئەوانیش دەبێت پابەندی هەمان رێکاری توندبن سەبارەت بە تایبەتیبوون و نهێنیبوون کە هەموو پزیشکەکان و پەرستارەکان و راوێژکارەکان و هەموو کارگەرەکانی دیکەی تەندروستی دەگرێتەوە. وەرگێڕەکان رێگەیان پێ نەدراوە کە هیچ شتێک کەروویداوە لەوادەکەتدا بەهیچ کەس بڵێن یاخود لەبارەیانەوە قسەکراوە لەکاتی وادەکەتدا.