This site uses cookies to store information on your computer. I'm fine with this Cookie information

25/3/25 - Urgent temporary changes to appointment making process, please read

Due to staffing constraints, new appointments for the following services can only be booked online for the remainder of this week:

  • PrEP 
  • Contraceptive Implants
  • Contraceptive Coils
  • STI No Symptoms
  • Young People Clinic

If our booking portal is showing no appointments available in your area then unfortunately our appointments are fully booked. Please do not call us as we do not have access to any additional appointments. If this is the case, please check for appointments becoming available later in the week.

Our switchboard remains open only for those with symptoms or those seeking support for unintended pregnancy.

We thank you for your patience and apologise for any inconvenience caused.

Appointments booked online can also be cancelled and amended via the same booking portal.

 

ڕێگرى لە دووگيانى

Contraception - Kurdish Sorani

 رێگری لەدووگیانبوون

بۆ خۆبەردوورگرتن لە دووگیانبوون، رێگری لەدووگیان بوون پێویستە تاوەکو سوڕی مانگانە و ئەگەر بەشێوەیەکی دروستیش بەکاربێت ئەوا کاریگەرە یاخود زۆر کارگیگەرە کەپشت دەبەستێت بەو شێوازەی رێگریی لەدووگیان بوون دەکات. زنجیرەیەکی فراوان لە بژاردە هەیە و ئێمە خۆشحاڵین بەوەی کەیارمەتیت بدەین تاوەکو بڕیاربدەیت کە چ شێوازێکی باشترینە بۆت.

رێگری لەدووگیانبوون بەخۆڕاییە بۆ هەموو ژنان و پیاوان لەڕێی NHSەوە لە شانشینی یەکگرتوودا.

زنجیرەیەکی فراوانی بژاردەکان بەردەستە و پزیشک یاخود پەرستار لە Sandyford خۆشحاڵ دەبێت بۆ یارمەتیدانت تاوەکو بڕیاربدەیت کە چ شێوازێک بەباشترین شێوە گونجاوە بۆت بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی تاکانەی تۆ.

بەشێوەیەکی جێگرەوە رەنگە هەست بەئاسوودەیی بکەیت کە ئەمە لەگەڵ پزیشکی گشتیت GP باسبکەیت. زۆربەی نۆرینگەکانی پزیشکی گشتی GP ئامرازی رێگری لەدووگیانبوون دەبەخشن و حەب و لەزگە و ئەڵقە و دەرزیلێدان دابین دەکەن و زۆر کەسیش دەتوانێت لەولەب و چاندن بکات.

دەتوانیت کۆندۆمی خۆڕایی بەوریایی و نهێنی وەرگریت لەزیاتر لە 300 شوێن لەلای NHS Greater Glasgow & Clyde.

خزمەتگوزاری خەڵکانی گەنجمان رێگری لەدووگیانبوون دابیندەکەن بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لەنێوان 13 بۆ 17 ساڵیدایە.

ئێمە زنجیرەیەکی فراوان لە بژاردەکانی رێگری لەدووگیانبوون پێشکەش دەکەین بە:

  • لەولەبی هۆرمۆنی
  • لەولەبی بێ هۆرمۆنی
  • چاندن
  • دەرزیلێدان
  • حەبی تێکەڵاو
  • حەبی بچووکی پرۆجیستۆن Progestogen only pill
  • لەزگەی هۆرمۆنی تێکەڵاو
  • ئەڵقەی ناو هێلکەدانی هۆرمۆنی تێکەڵاو
  • کۆندۆمی پیاوان و ژنان
  • گومبەزەیی Diaphragm
  • رێگریکردن بۆپیاوان Vasectomy
  • رێگری لەدووگیانبوونی کتوپڕیی

 

چۆنی وادەیەک ببڕیت

تەلەفۆن بکە بۆ Sandyford بەژمارە 0141 211 8130 بۆ ئەوەی وادەیەک ببڕیت.

ئەگەر ناتوانیت بەئینگلیزی قسەبکەیت، دەتوانیت داوای وەرگێڕێک بکەیت لەوادەکەتدا. پێمانبڵێ چ زمانێکت دەوێت کاتێک کە وادەکەت دەبڕیت و ئەوکاتە ئێمە بۆت رێکدەخەین.

زانیاری زیاتر سەبارەت بە خزمەتگوزاری وەرگێر دەکرێت ببینرێت لەسەر

https://www.sandyford.scot/sexual-health-services/i-need-an-interpreter/

 

نهێنیبوون

ئێمە خزمەتگوزاریەکی نهێنیمان هەیە و زانیاری دیاریکراو سەبارەت بە تۆ لەگەڵ هیچ کەسێکدا باسناکەین بەبێ رەزامەندی تۆ مەگەر باوەڕمان وابێت مەترسی هەیە لەسەر تۆ یاخود کەسێکیتر یان یاخود مەترسیەکی هەیە لەسەر تەندروستی. ئێمە هانت دەدەین کە ناوی راستەقینەت بەکاربهێنیت کاتێک تۆ دێیت و بەشێوەیەکی سەلامەت هەڵدەگیرێت لەسەر تۆماری ئەلیکترۆنیت لە Sandyford.

 

قسەکردن بۆمان سەبارەت بە تەندروستی سێکسیت

تاوەکو ئەوە دڵنیابکەینەوە کە باشترین بایەخی مومکینت پێدەدرێت لەماوەی سەردانەکەت ستافی Sandyford رەنگە پرسیاری کەسی و هەستیارت لێبکەن سەبارەت بە مێژووی پزیشکی و سێکسیت، وەک دواجار سێکست کەی کردوە، ئەگەر سێکسی پارێزراوت نەکردبێت و ئەگەر هیچ نیشانەیەکی تووشبوون بەنەخۆشیت هەبێت.

ستافەکە لەوێ نین بۆ حکومدان لەسەرت. هەرشتێک کەتۆ دەیڵێیت شۆکمان ناکات یاخود نامانشڵەژێنێت بەڵام پێویستە تۆ راستگۆ بیت تاوەکو بەباشترین شێوە پشکنین و چارەسەریی و پاڵپشتیت بکەین. هەرشتێک تۆ دەیڵێیت دەبێت بەنهێنی بپارێزرێت لەسەر سیستمی تۆماری ئەلیکترۆنیمان مەگەر، بەرەزامەندی تۆ، داوامان لێبکرێت کە زانیاری بدەین تاوەکو بتنێرینەلای خزمەتگوزاریەکیتر. لەبارودۆخی زۆر دەگمەندا ستافەکە رەنگە پێویستیان بێت کە باسی زانیاری بکەن بۆ پاراستنی خۆت. دەتوانیت ئەوە هەڵبژێریت کە کەسێکی پیشەیی تەندروستی نێر یاخود مێ ببینیت ئەگەر ئەوەت لەلاپەسەند بێت، بەڵام لەسەرتە کە ماوەی درێژتر چاوەڕێ بکەیت لەکاتی ئاسایی ئەگەر نۆرینگەکە قەرەباڵغ بێت و دەبێت ئاگادارمان بکەیت لەمە کاتێک کەوادەکەت دەبڕیت.

 

چی چاوەڕوان بکەیت بەرلەوەی بێیت بۆوادەکە

ماوەی درێژیی وادەکە دەکرێت جیاوازبێت لە 10 خولەکەوە بۆ 90 خولەک. لەوادەکەت تا ئەوپەڕی توانامان دەکەین تاوەکو ئەوە دڵنیابکەینەوە کە بایەخ دەدەین بە پێداویستیەکانت بەڵام لەهەندێ جاردا رەنگە داوات لێبکەین کە بگەڕێیتەوە بۆ وادەیەکی دیکە وەک بەشێک لەو خزمەتگوزاریەی کە ئێمە پێشکەشی دەکەین.

ئەگەر نامەمان بۆناردیت بەرلە وادەکەت ئەوا هەموو زانیاریەکی بەرلە وادەکەی تێدا دەنوسین کە پێویستتە.

 

چی چاوەڕوان بکەیت کاتێک ئامادەی وادەکەت دەبیت

ئەگەر داوای وەرگێڕت کردبوو ئەوا دەتبینن لەکاتی وادەکەتدا.

 

چی روودەدات کاتێک دەگەمە وادەکەم

کاتێک دەگەیتە وادەکەت پێشوازیت لێدەکرێت لەلایەن کارمەندی پرسگە کە کارتێکی ژمارەلەسەرنوسراو و پاکەتێکت پێدەدات کە زانیاری تیادایە سەبارەت بەو خزمەتگوزاریەی دابینکراوە و بەڵگەیەکی نهێنیت پێدەدرێت ئەوەی تیادا روونکراوەتەوە کە چی بەسەر زانیاری کەسیتدا دێت و فۆرمێکی تۆمارکردنیش پێدەدرێت.  کارمەندی پرسگە داوات لێدەکات لەسەر کورسیەک دابنیشیت تاوەکو سەرەت دێت بۆ تۆماربوون. دەتوانی ئاگاداری کارمەندی پرسگە بکەیتەوە ئەگەر یارمەتیت بوێت لە پڕکردنەوەی فۆرمی تۆماربووندا. تکایە تادەتوانیت ئەم فۆرمە پڕبکەرەوە.

 

دەبێت تاچەن چاوەڕێ بکەم؟

ئێمە تا ئەوپەڕی توانامان دەکەین کە دڵنیابکەینەوە کە تۆ دەبینرێیت نزیک لەکاتی وادەکەت. بەداخەوە هەندێجار هەیە کە ئەوە روونادات. ئەگەر ئامادەی وادەیەک ببیت و بۆماوەی 30 خولەک چاوەڕوانیت کردبێت و بانگ نەکرابیت، تکایە کارمەندێکی پرسگەکە ئاگاداربکەرەوە لەوە کە ئەوان دەتوانن بزانن کەچی روودەدات بۆ تۆ. لەبەرئەوەی زیاتر لەیەک نۆرینگە کاردەکات لەیەک کاتدا ئەوا رەنگە تۆ لەپاش کەسێکەوە سەرەت بێت کە درەنگتر لەتۆ گەشتبێت.

 

چی دەبێت ئەگەر درەنگ بگەم

ئێمە ئەوە دەزانین کە جار هەیە کە نەخۆشەکان دوادەکەون بۆ وادەکەیان. ئەگەر درەنگ گەشتیت بۆ وادەکەت ئێمە ناتوانین گارانتی ئەوە بکەین کە بتوانین شەرەفی ئەوەمان هەبێت کە تەواوی درێژایی وادە ئەسڵیەکەت لەگەڵدا بین. کاتێک کەدرەنگ دەگەیتە وادەکەت کارمەندی پرسگە ئامادەکاری دەکات تاوەکو ئەندامێکی تیمی نۆرینگە بێت و قسەت لەگەڵ بکات. رەنگە پێویست بێت چاوەڕێ بکەیت تاوەکو کەسێک بەردەست دەبێت. هەندێ لەنۆرینگە و رێکارەکان ناتوانن بتبینن ئەگەر درەنگ بێیت. ئەگەر ئەمە روویدا ئەوا وادەیەکی جێگرەوە دادەنێین بۆت.

 

کێ دەبینم لەماوەی راوێژپێدانەکەدا؟

زۆربەی خزمەتگوزاریەکانمان ستافێکی پزیشکیی هەیە کە رەنگە پزیشک و پەرستار و یاریدەدەری بایەخی تەندروستی و راوێژکار یاخود دەروونناسبن کە پشت دەبەستێت بە خزمەتگوزاریەکە. هەموو ئەندامانی ستافەکەمان خۆیانت پێدەناسێنن کاتێک بانگ دەکرێیت بۆ ژووری نۆریگەکە.

ئەگەر لەلاپەسەندیەکت هەبێت بۆ ئەوەی کە جێندەرێکی تایبەت لە ستافی نۆرینگەکە ببینیت ئاگادارمان بکە ئەو کاتەی کە وادەکەت دەبڕیت.

 

چۆنی پشکنینم بۆ دەکرێت؟

ئەگەر پشکنینێکت بوێت یاخود پێویست بێت بۆ دەرخستنی ئەو نەخۆشیانەی کە لەڕێگەی سێکسەوە دەگوازرێنەوە، رەنگە پێویستت بەوە بێت کە نمونەیەکی میز یاخود خوێنت لێوەربگیرێت. هەندێ لەپشکنینەکان پێویستیان بە کەوچکە پزیشکیەکانە تاوەکو نمونە وەرگرن لە ئەندامەکانی زاووزێ و، کەپشت دەبەستێت بەو جۆرەی سێکس کەکردوتە، لە قوڕگ و دەرەچەی کۆمەوە. ئەمە دەکرێت کەمێک ناخۆش بێت بەڵام ستافی نۆرینگەکە شارەزان لە کردنی ئەم پشکنینانەدا هەربۆیە تۆ لەدەستێکی ئەمیندایت. هەندێ لە پشکنینەکان پێویستیان بەوەیە کە پزیشک بروانێت لەئەندامەکانی زاووزێت. ئەگەر تۆ زیاتر ئاسوودەبیت لەگەڵ پزیشکێکی سەر بەهەمان جێندەری خۆت تکایە ئاگادارمان بکە کاتێک کە وادەکەت دەبڕیت.

 

ئایا دەتوانم منداڵ بهێنم لەگەڵ خۆم؟

ئەوە زۆر باشە ئەگەر منداڵ نەهێنیت و هیچ ئامراز و جێگەیەک نیە بۆ بایەخدان بەمنداڵ لەناو بیناکەدا. ئەگەر پێویستتە کەلەگەڵ منداڵەکەت بێیت تکایە کەسێکی دیکەی پێگەیشتوو لەگەڵ خۆت بهێنە تاوەکو بایەخ بدات بە منداڵەکە لە شوێنی چاوەڕوانیکردن کاتێک تۆ لەنۆرینگەکەی. پارکێکی خۆش هەیە لەسەر رێگاکە کە شوێنی یاریکردنی جیاوازی لێیە ئەگەر دەتوانیت منداڵەکانت لەلای کەسێکی پێگەیشتووی متمانەپێکراو دابنێیت. ئەگەرنا، رەنگە داوات لێبکرێت کە بەبێ منداڵ بگەڕێیتەوە.