This site uses cookies to store information on your computer. I'm fine with this Cookie information

Riding Rooms clinic cancelled 14.08.24

Please note that our drop in sexual health screening at Riding Rooms will not run as planned tonight (14.08.24). 

We are sorry for any inconvenience.

You can find the times and dates of other clinics here: Locations (sandyford.scot) 

ڕێگرى لە دووگيانى

Different Types of Contraception - Kurdish Sorani

بۆچى گرنگە؟ ڕێگرى لە دووگيانى بۆ ڕێگە گرتنە لە دووگيان بوونى نەخوازراو. ڕێگرى لە دووگيانى بۆ زۆربەى خەڵك لە شانشينى يەكگرتوو بە خۆڕاييە. ژمارەيەكى باش ڕێگا هەن بۆ ئەمە، كەواتە دەتوانيت ئەو ڕێگايە بدۆزيتەوە كە بە باشترين شێوە بۆت گونجاوە. بژاردەكانى ڕێگرى لە دووگيانى لە پێشدا تاووتوێى ئەم ڕێگايانە دەكەين كە كاريگەرييان مەودا دوورە و دەشتوانرێت كۆتايى بە كاريان بهێنرێت. چاندن سيستەمى هۆرمۆنيانەى ناو مناڵدان Hormonal intrauterine system (IUS) ’لوولپێچى هۆرمۆنى‘ ئامرازى مسينى ناو مناڵدان Copper intrauterine device (IUD) ’لوولپێچى نا-هۆرمۆنى‘ بە دەرزى لێدان ئێمە دەزانين ئەو ئافرەتانەى ئەم ڕێگايانە بەكار دەهێنن زۆر كەم ئەگەرى دووگيان بوونێكى نەخوازراويان هەيە لەچاو ئەو ئافرەتانەى ڕێگاى تر بەكار دەهێنن. ئەگەر دڵنيايشيت كە هەرگيز منداڵى ترت ناوێت ئەوا ڕەنگە باشتر بێت بير لە نەزۆك كردن بكەيتەوە. ڕستێك ڕێگاى ترى ڕێگرى لە دووگيانى هەن. ئەمانيش كاريگەرن، بەڵام دەبێت بە دروستى بەكار بێن تا ڕێگرى لە دوو گيان بوون بكەن. حەبى تەنها- پرۆجێستۆجين Progestogen-only (1 هۆرمۆن) ڕێگرى لە دووگيانيى هۆرمۆنيى لێكدراو Combined hormonal contraception (2 هۆرمۆن) حەب لەزگە ئەڵقە كۆندۆم – ئەمانە دەتوانن ڕێگە لە بڵاوبوونەوەى ئەو نەخۆشييانەش بگرن كە لە ڕێى سێكسەوە دەگوازرێنەوە. كۆندۆم دەكرێت لە هەر 100 ئافرەتێكدا لە 18 ياندا سەركەوتوو نەبێت لە ڕێگرى لە دووگيانىدا. زانياريى ورد لەسەر هەر يەك لە ڕێگاكان

چاندن بريتييە لە چاندنى تەلێكى پچووك، قەبارەى نزيكەى دەنكە شقارتەيەكە دەكرێت بەژێر پێستى شاندا. ئەم تەلە هۆرمۆنێك دەردەدات كە پێى دەووترێت پرۆجێستۆجين Progestogen و ڕێگرى دەكات لەوەى هێلكەدانەكان هێلكە دەربدەن و لينجيى گەردنەى مناڵدان خەست دەكاتەوە. ئەم چڕ بوونەوەيەش بە پلەى يەكەم يارمەتيى ڕێگەگرتن لە سپێرم دەدات لەوەى بە هێلكە بگات. خاڵە باشەكانى سێ ساڵ كار دەكات لە هەر 10.000 ئافرەتێكدا تەنها لە 5 ئافرەتدا شكست دەهێنێت كاتێك لا دەبرێت، ئافرەتەكە بە خێرايى دەگەڕێتەوە بارى بە پيتى دەشێت سوڕەكانى مانگانە سووكتر بكات بۆ ئەو ئافرەتانە گونجاوە كە شيرى مەمك دەدەن دايبنێ و لەبيرى بكە خاڵە خراپەكانى ڕەنگە ببێتە هۆى ناڕێكى (يان بڕانى) سووڕى مانگانە.

سيستەمى هۆرمۆنيانەى ناو مناڵدان Hormonal intrauterine system (IUS) IUS ى هۆرمۆنيانە ئامرازێكى پچووكى شێوە پيتى T ى ئينگليزييە كە دەخرێتە ناو مناڵدان (ڕەحم) ەوە. ڕێگرى لە دووگيانى دەكات لەڕێى هێشتنەوەى ناوبەندى مناڵدان بە تەنكى (ناوبەند ئەو بەشەيە كە لەكاتى سووڕى مانگانەدا خوێنى لێ دێت)، و بەهۆى ئەمەشەوە زۆر جار ئافرەتان يان سووڕى مانگانەيان سووكتر دەبێت يان نايان بێت. هەروەها لينجيەكەى گەردنەى مناڵدان خەست دەكاتەوە و ئەمەش يارمەتيدەرە لەوەى ڕێگە لە تۆو بگرێت بە هێلكە بگات. خاڵە باشەكانى تا پێنج ساڵ كار دەكات لە هەر 1000 ئافرەتێكدا تەنها لە 2 ئافرەتدا شكست دەهێنێت دايبنێ و لەبيرى بكە بە ئاسانى لا دەبرێت بڕێكى كەم و سەلامەت لە هۆرمۆن كاتێك لا دەبرێت، ئافرەتەكە بە خێرايى دەگەڕێتەوە بارى بە پيتى دەشێت سوڕەكانى مانگانە / خوێن لەبەر چوون سووكتر بكات (يان خوێن لەبەر چوون بە تەواوەتى ڕابگرێت). ئەمە بۆ تەندروستى باشە، بە تايبەتى ئەگەر ئافرەتەكە سووڕى مانگانەى توند و درێژخایەن يان بە ئازارى هەبووبێت بۆ ئەو ئافرەتانە گونجاوە كە شيرى مەمك دەدەن خاڵە خراپەكانى مەترسييەكى كەمى هەوكردنى هەيە ڕەنگە ببێتە هۆى ناڕێكى خوێن لەبەر چوون كە ڕەنگە چەند مانگێك بخايەنێت تا جێگير دەبێت.

ئامرازى مسينى ناو مناڵدان Copper intrauterine device (IUD)

IUD ى مسين ئامرازێكى پچووكى شێوە پيتى T ى ئينگليزييە كە لە ناو مناڵدان (ڕەحم) دا دادەنرێت و شێوەى جووڵەى تۆو دەگۆڕێت. ئەمە ناهێڵێت تۆو هێلكە بپيتێنێت. ئەم جۆرە IUD يە بڕێكى كەمى بێ مەترسى مسى تيادايە. 100% بێ هۆرمۆنە و سووڕى مانگانە وەك خۆى دەهێڵێتەوە. خاڵە باشەكانى تا پێنج يان 10 ساڵ كار دەكات (ئەمە لەسەر جۆرى IUD يە مسينەكە ڕادەوەستێت) لە هەر 1000 ئافرەتێكدا تەنها لە 8 ئافرەتدا شكست دەهێنێت بە ئاسانى لا دەبرێت بێ هۆرمۆنە دايبنێ و لەبيرى بكە بە ئاسانى لا دەبرێت سوڕى مانگانە ئاساييەكان ناگۆڕێت كاتێك لا دەبرێت، ئافرەتەكە بە خێرايى دەگەڕێتەوە بارى بە پيتى بۆ ئەو ئافرەتانە گونجاوە كە شيرى مەمك دەدەن خاڵە خراپەكانى مەترسييەكى كەمى هەوكردنى هەيە ڕەنگە سووڕى مانگانەت توندتر / درێژخايەنتر ببێت و لەبەر ئەوە بە ئازارتر ببێت.

بە دەرزى لێدان

ناوەكەى بە خۆيەوەيەتى، دەرزييەكە دووگيان بوون ڕادەگرێت. دەرزييەكە پرۆجێستۆجينى تيادايە، ئەو هۆرمۆنەى ڕێگرى دەكات لەوەى هێلكەدانەكان هێلکە داببەزێنن. هەروەها لينجييەكەى گەردنەى مناڵدان خەست دەكاتەوە، ئەمەش بە پلەى يەكەم يارمەتيدەرە لەوەى ڕێگە لە تۆو بگرێت بە هێلكە بگات. خاڵە باشەكانى تا سێ مانگ كار دەكات لە هەر 100 ئافرەتێكدا لە 6 ئافرەتدا شكست دەهێنێت سووڕى مانگانە سووك دەكات يان دەيبڕێت بۆ ئەو ئافرەتانە گونجاوە كە شيرى مەمك دەدەن دەرزييەكى نوێش هەيە كە دەتوانيت پاش وەرگرتنى ڕاهێنان لە لايەن پەرستارێك يان پزيشكێكەوە هەر 3 مانگ جارێك خۆت لە خۆتى بدەيت. خاڵە خراپەكانى هەر سێ مانگ جارێك دەبێت پسپۆرێكى تەندروستى ببينيت بۆ دەرزى لێدانەكە (مەگەر بڕيار بدەيت خۆت دەرزييەكە لە خۆت بدەيت). ئەگەر هەيە كاتێك دەرزى لێدان ڕادەگريت، گەڕانەوەت بۆ بارى بە پيتى دوا بكەوێت. ڕەنگە ببێتە هۆى ناڕێكيى سووڕى مانگانە.

حەبى تەنها- پرۆجێستۆجين (POP) Progestogen only pill

ئەم حەبانە تەنها يەك هۆرمۆنيان تيادايە كە ئەويش پرۆجێستۆجينە. حەبەكە ڕۆژانە دەخورێت. دوو جۆر حەبى تەنها-پرۆجێستۆجين هەن: جۆرە نەریتییەکە كە لينجيى گەردنەى مناڵدان خەست دەكاتەوە و ناهێڵێت تۆو بە هێلكە بگات، و ئەوى تريشيان حەبە POP ييە نوێيەكەيە كە ناهێڵێت هێلكەدانەكان هێلكە دابەزێنن. خاڵە باشەكانى لە هەر 100 ئافرەتێكدا لە 9 ئافرەتدا شكست دەهێنێت پاش ڕاگرتنى ، ئافرەتەكە دەچێتەوە بارى جارانى خۆى بۆ ئەو ئافرەتانە گونجاوە كە شيرى مەمك دەدەن بۆ ئەو ئافرەتانە بێ مەترسييە كە ناتوانن هۆرمۆنى ئۆيسترۆجين Oestrogen وەربگرن ڕەنگە خوێن بەربوون نەمێنێت خاڵە خراپەكانى ڕەنگە خوێن بەربوونى ناڕێكى لێ بكەوێتەوە دەبێت هەموو ڕۆژێك لە هەمان كاتدا لە بيرت بێت بيخۆيت ئەگەر سكچوونت هەبێت يان بڕشێيتەوە، ڕەنگە كار نەكات

ڕێگرى لە دووگيانىى هۆرمۆنيى لێكدراو Combined hormonal contraception

ئەم ڕێگايانە دوو هۆرمۆنيان تيادايە، ئۆيسترۆجين و پرۆجێستۆجين. ڕێگە نادەن هێلكەدانەكان هێلكە دابكەن. بە گشتى، ئەمە حەبێكە كە هەموو ڕۆژێك لە هەمان كاتدا دەيخۆيت. ژمارەيەكى زۆر جۆرى جياوازى ئەم حەبانە لە بازاڕدا هەن. هەروەها لەزگە و ئەڵقەى ناو دامەنیش هەن كە بە هەمان شێوەى حەب كار دەكەن. خاڵە باشەكانى لە هەر 100 ئافرەتێكدا لە 9 ئافرەتدا شكست دەهێنێت سووڕى مانگانەى كورت تر و سووكتر و كەم ئازارتر پاش ڕاگرتنى ، ئافرەتەكە دەچێتەوە بارى جارانى خۆى دەشێت بۆ زيپكە باش بێت بۆ ئەو ئافرەتانە گونجاوە كە شيرى مەمك دەدەن خاڵە خراپەكانى هەندێك لەو ئافرەتانەى ئەم ڕێگەيە بەكار دەهێنن دەشێت تووشى پەستانى بەرزى خوێن يان گرۆبوونى خوێن لە لاق و سييەكاندا ببن. ئەمە مەترسييەكى زۆر بچووكە. بەهۆى ئەمەوە، ئەگەر خۆت پێشتر كێشەى تەندروستيت هەبێت، ئەوا ڕەنگە نەتوانيت CHC بەكار بهێنيت. دەبێت ڕێگاكە بە ڕاستى و دروستى بەكار بهێنرێت ئەگەر سكچوون يان ڕشانەوەت هەبێت، ڕەنگە كار نەكات.

نەزۆك كردنى مێينە ئەمە بەستنى لوولەكانى فالۆپە بۆ ئەوەى تۆو نەتوانێت پياياندا تێپەڕن و بە هێلكە بگەن. ڕێگاكانى ناو مناڵدان (IUS ى هۆرمۆنى و IUD ى مسين) و چاندن كە لەسەرەوە لەم پەڕەمووچەيەدا باسكران لە ڕێگاى نەزۆك كردنى مێينە بەكار ترن. خاڵە باشەكانى هەميشەييە لە هەر 200 ئافرەتێكدا لە 1 ئافرەتدا شكست دەهێنێت گۆڕان بەسەر سووڕى مانگانەدا نايەت. خاڵە خراپەكانى ناتوانيت وەك جارانى لێ بكەيتەوە دەبێت دڵنيا بيت كە ئيتر هەرگيز ناتەوێت دووگيان ببيتەوە ڕێكارى نەشتەرگەريى پێويستە ڕەنگە پێويستى بە بەنجى سەراپاگير بێت. 

زڕكردنى نێرينە – Vasectomy ئەمەش بەستنى ئەو لوولانە (vas deference) يە كە تۆو لە گونەوە بۆ چووک دەگوازنەوە. ئەمە ڕێكارێكى خێرايە كە بە بەنجكردنى خۆجێيى ئەنجام دەدرێت. دەتوانرێت لە نۆڕينگەى كۆمەڵگاييدا بكرێت. بۆ خزمەتگوزارييە خۆجێيەكان تكايە تەماشاى دوايين لاپەڕەى ئەم پەڕەمووچەيە بكە. زڕكردنى نێرينە لە نەزۆك كردنى مێينە بەكارترە و ڕێكارەكەشى زۆر سادەترە. خاڵە باشەكانى هەميشەييە لە هەر 2000 پياوێكدا لە 1 كەسدا شكست دەهێنێت بە بەنجكردنى خۆجێى ئەنجام دەدرێت. خاڵە خراپەكانى ناتوانيت وەك جارانى لێ بكەيتەوە ڕێكارى نەشتەرگەريى پێويستە مەترسيى لێكەوتەى ئاڵۆزبوونى هەيە پێويست بە بەكارهێنانى ڕێگاى جێگاى متمانەى ڕێگرتن لە دووگيان بوون دەكات تاوەكو پشتڕاست دەبێتەوە كە ڕێكارەكە سەركەوتوو بووە. ئەمە 12 حەفتە لەپاش ڕێكارە نەشتەرگەرييەكەوە ڕوون دەبێتەوە. خزمەتگوزاريى زڕكردن لە دەزگاى خزمەتگوزاريى تەندروستيى سێكسيى سانديفۆرد Sandyford Sexual Health Service

هەيە. دەتوانرێت لەم ڕێيەوە وادەيان لەگەڵ ديارى بكرێت: خۆ- ئاڕاستەكردن بۆ وادەى خۆ زڕ كردن vasectomy (0141 211 8654)  ڕێگرى لە دووگيانىى ناكاو دوو جۆرى سەرەكى ڕێگرى لە دووگيانىى ناكاو هەن – IUD ى مسين (لوولپێچ) و حەبى هۆرمۆن. ئامرازى ناو مناڵدانى مسين Copper intrauterine device (IUD) – ’لوولپێچى نا-هۆرمۆنى‘ ئەمە كاريگەرترين ڕێگايە بۆ ڕێگرى لە دووگيانىى ناكاو (99% كاريگەرە) و دە ئەوەندەى حەبى ناكاويش كاريگەرە. تا 5 ڕۆژ (هەندێك جار زياتريش) لە پاش سێكس كردنى بێ خۆ پاراستن و زۆربەى جاريش لەكاتى سووڕەكەتدا دەتوانرێت IUD لە ناو مناڵداندا دابنرێت. دانانى بە گشتى ئاسانە و بۆ هەموو تەمەنێكى ئافرەت گونجاوە. بۆ ڕێگرى لە دووگيانىيى ناكاو دەبێت لانى كەم تا سووڕى مانگانەى داهاتوو لە مناڵداندا بمێنێتەوە، بەڵام كەسەكە دەتوانێت بڕيار بدات وەك ڕێگەی سەرەكيى ڕێگرى لە دووگيانى بەكارى بهێنێت و بيهێڵێتەوە. حەبى پرۆجێستۆجين (بۆ نمونە لێڤۆنێل ت. م. Levonell TM) بەكارترين كاتى ئەوەيە لە ماوەى 24 كاتژمێر لەپاش سێكس كردنى بێ خۆپاراستنەوە بخورێت. شێوازى كاركردنى ئەوەيە هێلكە دابەزین دوا دەخات (لەبەر ئەوە ئەگەر هێلكە دابەزیبێت، حەبەكە سوودى نابێت). دەكرێت تا ماوەى 3 ڕۆژ لەپاش سێكس كردن بە بێ خۆپاراستن بخورێت، بەڵام تا دواتر بكەوێت، كەمتر كاريگەر دەبێت. ئەگەر خۆت لاى پزيشكێكى گشتى تۆمار كردبێت، دەتوانيت ئەم حەبە بەخۆڕايى لە دەرمانخانەكانى سكۆتلەندا يان لە كلينيكى خۆجێى تەندروستيى سێكسى، وەربگريت.  ئوليپريستاڵ ئەسێتەيت Ulipristal acetate

(بۆ نمونە EllaOne TM) ئەم حەبە دەتوانرێت تا 5 ڕۆژ پاش سێكس كردنى بێ خۆ پارێزى بخورێت. شێوازى كاركردنى ئەوەيە هێلكە دابەزین دوا دەخات (لەبەر ئەوە ئەگەر هێلكە دابەزیبێت، حەبەكە سوودى نابێت). لە ڕێگرى لە دووگيانىى ناكاوى پرۆجێستۆجين بەكار ترە. ئەگەر خۆت لاى پزيشكێكى گشتى تۆمار كردبێت، دەتوانيت ئەم حەبى EllaOne TM ە بەخۆڕايى لە دەرمانخانەكانى سكۆتلەندا يان لە كلينيكى خۆجێى تەندروستيى سێكسى، وەربگريت. ڕێگا هۆرمۆنييەكانى ڕێگرى لە دووگيانى وا دەكەن EllaOne TM كەمتر كاريگەر بێت، لەبەر ئەوە تا 5 ڕۆژ لەپاش خواردنى EllaOne TM ەوە نابێت هيچ ڕێگايەكى هۆرمۆنييانەى ڕێگرى لە دووگيانى بەكار بهێنيت. ئەو ئافرەتانەى شيرى مەمكيان دەدەن ئامۆژگارى دەكرێن تا 7 ڕۆژ لەپاش خواردنى EllaOne TM ەوە شيرى مەمكيان فڕێ بدەن. Page Break نۆڕينگەكانى پزيشكە گشتييەكان دەتوانن ڕێگرى لە دووگيانى فەراهەم بكەن. بەجێيە لە نۆڕينگەكە پرسيار بكەيت كام ڕێگايان هەيە. خزمەتگوزاريى تەندروستيى سێكسييانەى سانديفۆرد Sandyford Sexual Health Service خزمەتگوزارييەكى تەواوى تەندروستيى سێكسييانە فەراهەم دەكات، لەوانە: زانيارى و پێداويستيى ڕێگرى لە دووگيانى دانان و لابردنى ’لوولپێچ‘ ى ڕێگرى لە دووگيانىى ناو مناڵدان دانان و هەڵگرتنى تەلى چاندن زڕ كردن خزمەتگوزارييەكانى لەباربردن بۆ وادە دانان و زانيارى و ئامۆژگارى پەيوەندى بكە بە 0141 211 8130 ييەوە. هێڵەكان لە دووشەممە تا هەينى كراوەن، لە كاتژمێر 8.30-4.15 پاش نيوەڕۆ بێجگە لە ڕۆژانى پشووە فەرمييەكان، يان سەردانى ئێرە بكە:  ئەگەر ناتوانيت ئينگليزى قسە بكەيت، ئەوا دەتوانيت داواى وەرگێڕێك بۆ وادەكەت بكەيت. كاتێك وادەكەت تۆمار دەكەيت پێمان بڵێ كام زمان و كام شێوە زمان (ديالێكت) ت دەوێت و ئێمە بۆ دابين دەكەين. زانياريى زياتر دەتوانرێت لێرە دەست بكەوێت: https://www.sandyford.scot/interpreter