This site uses cookies to store information on your computer. I'm fine with this Cookie information

Riding Rooms clinic cancelled 14.08.24

Please note that our drop in sexual health screening at Riding Rooms will not run as planned tonight (14.08.24). 

We are sorry for any inconvenience.

You can find the times and dates of other clinics here: Locations (sandyford.scot) 

ڕێگرى لە دووگيانىى ناكاو

Emergency Contraception - Kurdish Sorani

سێكسم كردووە بەبێ ڕێگرى لە دووگيانى، يان ڕێگرى لە دووگيانىەكە شكستى هێناوە، ڕێگرى لە دووگيانىى ناكاو هەلەكانى سك دروست بوون كەم دەكاتەوە. 2 جۆر لەمە هەن: حەبى ڕێگرى لە دووگيانىى ناكاو دانانى ئامڕازى ناو مناڵدان (لوولپێچى/ IUD ى مسين) حەبى ڕێگرى لە دووگيانىى ناكاو دەتوانرێت تا 5 ڕۆژ پاش سێكس كردن بخورێت. تا زووتر لەپاش سێكس كردنەوە و زووتر لە سووڕەكەدا بخورێت بەكارتر دەبێت. حەبى ڕێگرى لە دووگيانىى ناكاو لە زۆربەى دەرمانخانەكان و لاى پزيشكە گشتييەكان و هەروەها لاى سانديفۆرد Sandyford يش دەست دەكەوێت. IUD هەرە بەكارترين ڕێگرى لە دووگيانىى ناكاوە. بەكارييەكەى لەسەروو %99 يە و دەتوانيت بڕيار بدەيت بيهێڵيتەوە يان پاش سووڕى مانگانەى داهاتووت لاى بەريت. دەبێت لە لايەن كارمەندێكى پسپۆرى سەرپەرشتيى تەندروستييەوە دابنرێت، ئەويش لە ماوەى 5 ڕۆژ لەپاش سێكس كردنى بێ خۆپارێزييەوە، يان، ئەگەر بكرێت بخەمڵێنرێت كەى هێلكە دادەبەزێت، ئەوا تا 5 ڕۆژ لەپاش هێلكە دابەزینەوە. چۆن وادە دابنێيت لە ڕێى ژمارە 0141 211 8130 ەوە تەلەفۆن بۆ سانيدفۆرد Sandyford بكە، دەتوانيت داواى فەراهەم كردنى وەرگێڕێك بۆ كاتى وادەكەت بكەيت. هەر كاتى دانانى وادەكە پێمان بڵێ بۆ كام زمان وەرگێڕت دەوێت و ئێمەش بۆت ئامادە دەكەين. زانياريى زياتر لەبارەى خزمەتگوزاريى وەرگێڕەوە دەتوانرێت لێرە دەست دەكەوێت: https://www.sandyford.scot/sexual-health-services/i-need-an-interpreter/ نهێنبڕى ئێمە خزمەتگوزارييەكى نهێنبڕانە پێشكەش دەكەين و بەبێ ڕەزامەنديى خۆت زانياريى دياريكراو لەبارەى تۆوە بە هيچ كەسێك نادەين، مەگەر هەست بكەين مەترسيت لەسەرە يان لەسەر كەسێكى تر، يان مەترسييەك لەسەر تەندروستيى كەسێكى تر هەيە. هانت دەدەين كە هاتيت ناوى ڕاستەقينەى خۆت بەكار بهێنيت و ئەوەش بە شێوەيەكى بێ مەترسى لە تۆمارە ئێلێكترۆنييەكەت لە سانيدفۆرد دەپارێزرێت

قسەكردنت بۆ ئێمە لەبارەى تەندروستيى سێكسيتەوە بۆ دڵنيا بوون لەوەى لە كاتى سەردانت باشترين سەرپەرشتييەكت پێشكەش دەكرێت كە هەبێت، ڕەنگە دەستەى كارمەندانى سانديفۆرد پرسيارى كەسى و هەستيارت لە بارەى ڕابوردووى سێكسييانەت و پزيشكييانەتەوە لێ بكەن، وەك پرسيارى دوايين جار كەى بوو كە سێكست كرد، ئايا سێكسەكەت بێ خۆ پارێزى بوو، ئايا هيچ نيشانەيەكى نەخۆشيت لێ دەركەوتووە. ئەندامانى دەستە بۆ ئەوە لەوێ نين تا حوكمت بەسەردا بدەن. هەرچييەك بڵێيت نە دەمانهەژێنێت و نە شەرمەزارمان دەكات، بەڵكو تۆ پێويست دەكات ڕاشكاو و ڕاستگۆ بيت تاوەكو ئێمە بتوانين بە باشترين شێوە تێستت بۆ بكەين و چارەسەرت بكەين و يارمەتيت بدەين. هەموو ئەو شتانەى دەيانڵێيت بە نهێنى لە تۆمارە ئێلێكترۆنييەكانماندا دەپارێزرێت، مەگەر، پاش ڕەزامەنديى خۆت، داوات لێ بكەين زانيارييەكانت بە لايەنێكى تر بدەين تاوەكو بتوانين ئاڕاستەى دەزگايەكى خزمەتگوزاريى ترت بكەين. لە هەندێك بارى زۆر دەگمەندا دەشێت دەستە پێويستى بەوە بێت لە پێناو سەلامەتيى خۆتدا زانيارييەكانت بدات بە لايەنێكى تر. خۆت دەتوانيت هەڵبژێريت پسپۆرە تەندروستييەكەى دەيبينيت مێينە بێت يان نێرينە ئەگەر خۆت پێت باش بێت، بەڵام ڕەنگە بۆ ئەمە پێويست بكات لە كاتى ئاسايى زياتر چاوەڕێ بيت ئەگەر نۆڕينگەكە سەرقاڵ بێت، هەروەها دەبێت لەكاتى دانانى وادەكەدا ئەمەمان پێ بڵێيت. پێش ئامادەبوونم لە وادەكە چاوەڕوانييەكانم چى دەبن درێژيى ماوەى وادەكان دەكرێت لە 10 خولەك تا 90 خولەك درێژە بكێشێت. لە كاتى وادەكەتدا ئەوپەڕى كۆشش دەكەين تا دڵنيا بين لە سەرپەرشتى كردنى پێويستييەكانت، بەڵام لە هەندێك باردا ڕەنگ هەيە داوات لێ بكەين بۆ وادەيەكى تر بێيتەوە ئەويش وەك بەشێك لەو خزمەتگوزارييەى پێشكەشى دەكەين. ئەگەر پێش وادەكەت نامەمان بۆ ناردبيت، ئەوا هەموو ئەو زانيارييە پەيوەنديدارانەشمان لەگەڵيدا بۆ ناردوويت كە پێش وادەكەت پێويستن. كاتێك ئامادەى وادەكە دەبم، چاوەڕوانييەكانم چين ئەگەر داواى وەرگێڕت كردبێت، لەكاتى وادەكەتدا پێى دەگەيت و دەيبينيت. كاتێك دەگەم چى ڕوو دەدات؟ كاتێك دەگەيت، لەلايەن پێشوازيكارێكەوە بەخێرهاتن دەكرێيت كە كارتێكى ژمارەدارت دەداتێ، لەگەڵ بەستەيەك زانيارى لەبارەى ئەو خزمەتگوزارييەى پێشكەشت دەكرێت و بەڵگەنامەيەكى نهێنبڕى كە تيايدا بۆت ڕوون دەكرێتەوە چى لە زانيارييە كەسييەكانت دەكرێت، هەروەها فۆرمێكى تۆمار كردن. پێشوازيكارەكە داوات لێ دەكات دابنيشيت تا نۆبەتى تۆمار كردنت دێت. ئەگەر بۆ پڕ كردنەوەى فۆرمەكە پێويستيت بە يارمەتى هەبوو، دەتوانيت پێشوازيكارەكە ئاگادار بكەيت. تكايە چەندى دەتوانيت لە فۆرمەكە پڕ بكەرەوە. چەند دەبێت چاوەڕوان بم؟ ئێمە ئەوپەڕى هەوڵمان دەدەين تا دڵنيا بين لەوەى تا دەكرێت نزيك لە كاتى وادەكەتەوە بتبينين. بە داخەوە، جار هەيە ئەوە ناكرێت. ئەگەر ئامادەى وادەيەك بيت و 30 خولەك چاوەڕوان بيت و بانگ نەكرێيت، ئەوا تكايە ئەندامێكى دەستەى پێشوازى ئاگادار بكە و ئەويش دەتوانێت بەدواى دا بچێت و بزانێت چيت بۆ دەكرێت. لەبەر ئەوەى زياتر لە نۆڕينگەيەكمان هەيە كە لەيەك كاتدا كار دەكەن، ئەوا دەكرێت لەپاش كەسێكەوە ببينرێيت كە پاش تۆ گەيشتووە.

چى دەبێت ئەگەر درەنگ بگەم ئێمە دەزانين جار هەيە نەخۆش درەنگ دەگاتە وادەكەى. ئەگەر لە وادەكەت دوا بكەويت، ناتوانين گەرەنتيت بدەينێ تەواوى ئەو كاتەت پێ دەبەخشين كە لە وادەكەتدا هەيە. كاتێك لە وادەكەت درەنگ دەكەويت، پێشوازيكار ئەندامێكى تيمى نۆڕينگەت بۆ ڕێك دەخات كە بێت و قسەت لەگەڵ بكات. ڕەنگە پێويست بكات چاوەڕوان بيت تا كەسێكت بۆ پەيدا دەكرێت. بۆ هەندێك نۆڕينگە و هەندێك ڕێكار، ئەگەر دوا بكەويت، ناتوانين بتبينين. ئەگەر شتى وا ڕووى دا، ئەوا وادەيەكى ترت بۆ دادەنێينەوە. لەكاتى ئەم پرس و ڕاوێژەدا كێ دەبينم؟ زۆربەى خزمەتگوزارييەكانمان بە تيمێكى نۆڕينگەكاران بەڕێوە دەبرێن، كە دەشێت پزيشك بن يان پەرستار، يان ياريدەدەرانى سەرپەرشتيى تەندروستى، ڕاوێژكاران يان دەروونناسان، ئەوەش لەسەر خزمەتگوزارييەكە ڕادەوەستێت. كاتێك بانگ دەكرێيتە ژوورى نۆڕينگەكەوە، هەموو ئەندامانى دەستەمان خۆيانت پێ دەناسێنن. ئەگەر پێت باشتر بێت ئەندامێك لە ڕەگەزێكى ديارى كراو لە نۆڕينگەكاران ببينيت، ئەوا تكايە كاتى دانانى وادەكە پێمان بڵێ. ئێمە هەوڵ دەدەين هەر كات بكرێت، بەدەم داواكەتەوە بێين، بەڵام دڵنياييش نادەين كە بۆت بكەين. چۆن پشکنینم بۆ ئەنجام دەدرێت؟ ئەگەر ويستت يان پێويستت بە تێستێك بوو بۆ نەخۆشييەك كە لەڕێى سێكسەوە دەگوازرێتەوە، ئەوا ڕەنگە پێويست بەوە بكات نمونەيەك لە ميزت يان خوێنت بدەيت. بۆ هەندێك تێست پێويست دەكات بە سڕين لە ئەندامى زاووزێ و بە پێى جۆرى ئەو سێكسەى كە كردووتە، لە گەرووت و لە كۆمت نمونە وەربگيرێن. دەشێت ئەمە كەمێك ناخۆش بێت، بەڵام ئەندامانى دەستەى نۆڕينگە كەسانى پسپۆڕن لەم نمونە وەرگرتنانەدا، لەبەر ئەوە خەمت نەبێت. بۆ هەندێك تێست ڕەنگە پێويست بكات پزيشك ئەندامى زاووزێت ببينێت. ئەگەر پزيشكێكت لە هەمان ڕەگەزى خۆت پێ باشتر بێت، ئەوا تكايە كاتێك وادەكە دادەنێيت، پێمان بڵێ. دەتوانم منداڵ لەگەڵ خۆم بهێنم؟ باشتر وايە منداڵ نەهێنيت و لە بيناكەشدا شوێنى منداڵ پێ سپاردنى تيادا نيە. ئەگەر پێويست بكات بەمنداڵەوە ئامادە بيت، ئەوا تكايە گەورەساڵێكى تر لەگەڵ خۆت بهێنە تا لە شوێنى چاوەڕوانييەكە ئاگاداريان بێت لەو كاتەدا كە تۆ لە نۆڕينگەكە دەبيت. لەوبەر جادەكەوە پاركێكى خۆشى لێيە كە چەندين شوێنى يارى كردنى تيادايە ئەگەر بتوانيت منداڵەكانت بدەيتە دەست گەورەساڵێكى متمانە پێ كراو. ئەگەر نا، ئەوا ڕەنگە داوات لێ بكرێت بە بێ منداڵەكانت بێيتەوە.