This site uses cookies to store information on your computer. I'm fine with this Cookie information

PEP

PEP - Kurdish Sorani

لاپەڕەى زانياريى PEP: https://www.sandyford.scot/sexual-health-services/pep/ خزمەتگوزارييەكانى سانديفۆرد Sandyford: كۆڤيد-19 سانديفۆرد بەردەوامە لە دەستەبەر كردنى PEP بۆ بەركەوتووانى HIV بەهۆى سێكسەوە. تكايە پێش ئامادەبوونت تەلەفۆن بۆ ژمارە 0141 211 8130 بكە. پەرستارێك هەندێك پرسيارت لێ دەكات تا بزانێت ئايا PEP گونجاوە بۆت و ئەگەر پێويستى كرد وادەيەكت بۆ دادەنێت. كاتێك كە سانديفۆرد داخرابێت، دەتوانيت لە بەشەكانى ڕووداو و ناكاو دەستت بە PEP ڕابگات. ئەگەر لەوباوەڕەدابيت بەركەوتەى HIV يت دەتوانيت مەترسيى تووش بوونت بە نەخۆشى كەم بكەيتەوە لە ڕێى چارەسەرى پارێزەرانەى پاش بەركەوتن Post Exposure Prophylaxis (PEP) ەوە كە كۆرسێكى كورتى دەرمان وەرگرتنە. چۆن PEP م دەست بكەوێت؟ بۆ دەستڕاگەيشتنت بە PEP پێويستيت بە وادە نيە. دەتوانيت بە هاتنت بۆ ناوەندى سانديفۆرد Sandyford Central لەكاتەكانى كرانەوەيدا PEP بەدەست بهێنيت. كاتێكيش سانديفۆرد داخرابێت، دەتوانيت PEP لە بەشەكانى ڕووداو و ناكاو بەدەست بهێنيت. پەرستارێك دەتبينێت تا هەڵسەنگاندنت بۆ بکات ئايا PEP گونجاوە بۆت يان نا. PEP دەتوانرێت تا 72 كاتژمێر (3 رۆژ) يش پاش بەركەوتن بەهۆى سێكسەوە وەربگيرێت، بەڵام زۆرتر لەوە دەچێت لەماوەى 24 كاتژمێر (1 رۆژ) دا بەكار بێت، لەبەر ئەوە گرنگە زوو بێيتە دەست. PEP چيە؟ PEP (چارەسەرى پارێزەرانەى پاش بەركەوتن Post Exposure Prophylaxis (PEP) بۆ HIV) كۆرسێك حەبى 4 حەفتەييە كە دەتوانيت وەرى بگريت ئەگەر ڕووبەڕووى مەترسييەكى گەورەى بەركەوتنى HIV بووبيتەوە. دەرمانەكە دەشێت ڕێگر بێت لە تووشبوونت بەHIV . چەند زوو دەبێت PEP وەربگريت پاش ئەو كاتەى لەو باوەڕەدایت كەوتوويتەتە بەر مەترسيى HIV؟ PEP دەبێت تا دەكرێت زووتر دەست بە خواردنى بكرێت چونكە بەڵگەكان پيشانى دەدەن لەماوەى چەند كاتژمێرێك پاش بەركەوتنى HIV دا هەرە كاريگەرترينە. ئەگەر لە 72 كاتژمێر (3 ڕۆژ) زياترى بەسەر ئەو كاتەدا چووبێت كە بڕوات وايە تيايدا كەوتوويتە بەر مەترسيى HIV، ئەوا PEP ت پێ نادرێت. تا ماوەى چەند دەبێت PEP بخۆيت؟ كۆرسى حەبەكانى PEP 4 حەفتە درێژە دەكێشێت. گرنگە هيچ حەبێك باز نەدەيت و حەبەكان لە كاتە دياريكراوەكانى خۆياندا بخۆيت. ئايا PEP كاريگەريى لاوەكيى هەيە؟ ڕەنگە هەندێك كاريگەريى لاوەكيت تووش ببێت وەك دڵ تێكهەڵهاتن و سكچوون و سەرئێشە و ماندووێتى. پزيشكەكە پێش ئەوەى PEP ت بداتێ، ئەمانەت لەگەڵ تاووتوێ دەكات. پێويستت بەوە دەبێت لەكاتى كۆرسى PEP ەكەدا هەندێك تێستى خوێن بكەيت بۆ چاودێريى كاريگەرييەكانى لەسەر لەشت.

ئەگەر كەسێك PEP بخوات، ئايا بەرگريى لە دژى HIV دەداتێ؟ خواردنى PEP مەترسييەكانى بۆ گوازرانەوەى HIV لە پاش سێكسى بێ خۆپارێزييەوە كەم دەكاتەوە، بەڵام بە تەواوەتى بنبڕى ناكات. ئەگەر كەسێك پاش خواردنى PEP هەر بە نێگەتيڤى HIV مايەوە، ئەمجا بە بێ كۆندۆم سێكسى كرد، ئەوا دەكرێت وەك هەر كەسێكى نێگەتيڤى HIV ى تر، تووشى HIV ببێت. ئايا هێشتا هەر گرنگە كۆندۆم بەكار بهێنرێت؟ بەڵێ. هێشتا هەر گرنگە كۆندۆم بەكار بهێنيت، چونكە: بەكارهێنانى كۆندۆم ديارە لە PEP زياتر تواناى ڕێگرى لە گواستنەوەى HIV هەيە كۆندۆم لە دووگيان بوون دەتپارێزێت و هەروەها لەو نەخۆشييانەش كە لە ڕێى سێكسەوە دەگوازرێنەوە، وەك كلاميديا، سوزەنەك و سيفيليس، بەڵام PEP تواناى ئەمانەى نيە كۆندۆم بە ئاسانى لە ژمارەيەك شوێنى نزيك خۆت بەدەست دەكەوێت. بۆ زانينى ئە وشوێنانەى دەتوانيت كۆندۆمى خۆڕاييان لێ بەدەست بهێنيت تەماشاى ماڵپەڕى كۆندۆمى خۆڕايى بكە

پێويستم بە وەرگێڕێكە https://www.sandyford.scot/sexual-health-services/i-need-an-interpreter/ ئەگەر ئينگليزى قسە ناكەيت، دەتوانيت داوا بكەيت بۆ كاتى وادەكەت وەرگێڕێكت بۆ ئامادە بكرێت. كاتێك وادەكەت دادەنێيت، پێمان بڵێ وەرگێڕت بۆ كام زمان و كام شێوە زمان دەوێت و ئێمە بۆت ئامادە دەكەين. ئەگەر وادەكەت لە 46 خولەك كەمتر بخايەنێت، ئەوا دەشێت وەرگێڕانى تەلەفۆنى بەكار بهێنين. لەسەر ڕێكارەكانيش ڕادەوەستێت، هەندێك ڕێكار ڕەنگە پێمان باشتر بێت وەرگێڕانى ڕووبەڕوو بەكار بهێنين. ئەندامانى دەستەى سانديفۆرد ڕێگە پێدراو نين هيچ خزم و كەس و هاوڕێيەكت وەك وەرگێڕ بەكار بهێنن. ئايا خۆم پارەى وەرگێڕ دەدەم؟ نەخێر. ئەم خزمەتگوزارييە خۆڕاييە. ئايا دەتوانم داواى وەرگێڕێكى مێينە يان نێرينە بكەم؟ بەڵێ. پێمان بڵێ كاميانت پێ باشترە، ئێمەش هەوڵ دەدەين بۆت فەراهەم بكەين. ڕەنگ هەيە بژاردەكەت هەموو كات دەست نەكەوێت، ئەگەر شتى وا بوو، ئاگادارت دەكەين. دەتوانم داواى وەرگێڕانى تەلەفۆنى بكەم؟ بەڵێ. دەتوانيت ئەم بژاردەيە هەڵبژێريت ئەگەر نەتەوێت وەرگێڕەكە لە ژوورەكەدا لەگەڵت بێت. دەشتوانين وەرگێڕانى تەلەفۆنى بەكار بهێنين ئەگەر هاتوو وەرگێڕى ڕووبەڕوومان دەست نەكەوت. ئايا وەرگێرەكە پێشتر دەزانێت وا دەچێتە وەرگێڕانێكەوە كە وادەى تەندروستيى سێكسييە؟ بەڵێ. وەرگێڕەكان ڕستى تەواوى خزمەتگوزارييەكانى سانديفۆرد دەزانن و دەناسن و دەزانن وشەگەل و زاراوەگەلێك وەردەگێڕن كە لە بوارى تەندروستيى سێكسيدا بەكار دێن. ئەمەش وەرگێڕانى وشە و ناوەكانى ئەندامە تايبەتەكانى جەستە و سێكس و جۆرە جياجياكانى پەيوەندييە سێكسييەكان و دووگيانى و ڕێگرى لە دووگيانى و لەباربردن و تێستەكان و چارەسەرەكان لە خۆ دەگرێت. ئەگەر لە سانديفۆرد پێويستيت بە پشكنينێكى تايبەت و نهێنى بوو، وەرگێڕەكەت لە پشت پەردەوە چاوەڕوان دەبێت و ناتوانێت بتبينێت. ئەى ئەگەر بەلامەوە خۆش نەبێت وەرگێڕەكە زانياريى سێكسييانەى ورد لەبارەمەوە بزانێت چى؟

وەرگێڕەكانمان ڕاهێنانيان پێ كراوە و هيچ وەرگێڕانێك بە حوكم دانەوە ناكەن. لەگەڵ ژمارەيەكى لەيەك جيا خەڵك ڕاهاتوون كە هەر يەكەيان ئەزموونێكى سێكسييانەى جياوازى هەيە. ئەمە خەڵكانێك لە خۆ دەگرێت كە پەيوەنديى سێكسييان لەگەڵ كەسانێك لە ڕەگەزەكەى تر يان لە هەمان ڕەگەزى خۆيان هەبووە. خەڵكانێك لە خۆ دەگرێت كە ناسنامەيەكى ڕەگەزيى جياوازيان لەو ناسنامە ڕەگەزييە هەيە كە پێيەوە لەدايك بوون. هەموو شتێك بە نهێنى و پاراستنەوە مامەڵە دەكرێت و دەهێڵرێتەوە. چاوەڕوانى چى لە وەرگێڕ بم بيكات؟ تەنها بە وردى و ڕێك و ڕاستى ئەو شتانە وەربگێڕێت كە تۆ دەيانڵێيت تەنها بە وردى و ڕێك و ڕاستى ئەو شتانەت پێ بڵێت كە ئەندامانى دەستەمان پێت دەڵێن. نابێت هيچ شتێكى تر بكەن. گرنگە بە هێدى و ڕوونى قسە بۆ ئەندامى دەستەمان بكەيت تاوەكو وەرگێڕەكە بتوانێت ئەوەى دەيڵێيت وەرى بگێڕێت. ئەو شتانە چين كە وەرگێڕ ناتوانێت بيانكات؟ وەرگێڕەكان ناتوانن لە جياتى تۆ قسە بكەن يان هەڵس و كەوت بكەن (پارێزەرى بكەن) ناتوانن وتووێژى تايبەتيان لەگەڵت هەبێت. تەنها وەرگێڕان دەكەن و يارمەتيت دەدەن ئەو فۆرمانە پڕ بكەيتەوە كە ئەندامانى دەستە بۆت دەخوێننەوە. نهێنبڕى هەرچى بڵێيت بە نهێنى دەپارێزرێت. وەرگێڕەكان كار بۆ NHS ى گلاسگۆى گەورە Grater Glasgow و كلايد Clyde دەكەن. لەسەريانە لەسەر هەمان ئەو ڕێسا توندانەى نهێنبڕى بڕۆن كە بەسەر هەموو پزيشكان و پەرستاران و ڕاوێژكاران و هەموو كارمەندانى تەندروستيشدا جێبەجێ دەكرێن. وەرگێڕەكان بۆيان نيە هيچ شتێك لەبارەى وادەكەتەوە يان لەبارەى هيچ شتێكەوە كە لەكاتى وادەكەتدا ڕووى داوە يان قسەى لەبارەوە كراوە بە هيچ كەسێك بڵێن. ئەگەر لەكاتى وادەكەمدا هەست بە ناڕەحەتى لەبارەى وەرگێڕەكەوە بكەم چى؟ ئەگەر، لەبەر هەر هۆيەك بێت، هەست بە ناڕەحەتى لەبارەى وەرگێڕەكەتەوە لە كاتى وادەكەتدا بكەيت، ئەوا مافى ئەوەت هەيە داواى لێ بكەيت شوێنەكە جێ بهێڵێت و بڕوات. ئەوكات ئێمە خزمەتگوزاريى وەرگێڕانى تەلەفۆنى بەكار دەهێنين بۆ بەردەوام بوون لە وادەكەت. هەر ئەوەندە بە ئەندامى دەستەى سانديفۆرد بڵێ كە حەز دەكەيت بە تەنها قسەى لەگەڵ بكەيت، وەرگێڕەكە ژوورەكە جێ دەهێڵێت. پەيوەنديمان پێوە بكە ئەگەر حەزت كرد هەر پرسيارێكمان لە بارەى خزمەتگوزاريى وەرگێڕانەوە لێ بكەيت، تكايە ئيمەيڵ بكە يان تەلەفۆن بۆ ژمارە 0141 211 8130 بكە و داوا بكە قسە لەگەڵ ئەندامێكى دەستەى كارمەندان بكەيت.